کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی زیاتر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، گەرما چەند پلەیەک دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى. لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.

ئاشکراشیکرد، پلەی گەرمی 2-3 پلە دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share