دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی کەرکوک هەڵوێست وەردەگرن

مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازیی کەرکوک رایانگەیاند، “بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ بڕینی قووتی مووچەخۆران سەرکۆنە دەکەین”.

مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازیی خوێندنی کوردی لە کەرکوک رایانگەیاند، بە تووندی سەرکۆنەی بڕیارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەین بۆ بڕینی قووتی ژیانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بە ئاشکرا بڕیاری دادگای فیدراڵی پێشێلکردووە، داوا لە شەقام و کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین بەرامبەر ئەم کرەوەیە بێدەنگ نەبن.

باسیان لەوەشکرد، نابێت کێشەی سیاسی تێکەڵی مووچە بکرێت و دەبێت هاوشێوەی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش دابەشبکرێت، لەکاتێکدا چەند رۆژێکی کەم ماوە بۆ جەژنی قوربان، دەبوو مژدانە و جەژنانە بە هاوڵاتییان و مووچەخۆران بدرێت، نەک قووتیان ببڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: بانكی ناوەندیی سلێمانی ئامادەیە هەفتانە 250 ملیۆن دینار بۆ رێگای مەرگ خەرجبكات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا كاركردن لە هەردوو رێگای كەلار- دەربەندیخان، دەربەندیخان- زەڕایەن ڕاگیراوە و…
Total
0
Share