ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات

بڕیارە سەرەتای مانگی کانونی یەکەم، کۆبوونەوەیەک لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە تەلئەبیب رێکبخرێت و، لەئێستاوە دەست کراوە بە ئامادەکارییە سەرەتاییەکان.

تۆڕی هەوڵی i24ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئامادەکارییە سەرەتاییەکان دەستیانپێکردووە بۆ رێکخستنی سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و، بڕیارە لە دیدارەکەیاندا، باس لە چەندین پرسی پەیوەست بە دۆخی ئەمنیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ بەتایبەتیش ئاگربەست لە غەززە، بکەن.

کۆتا سەردانی ترەمپ بۆ ئیسرائیل، دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2017، کە ئەوکات خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارتی كرێكاران: نایەكسانی ساڵانە بەبڕی 43 ملیار دۆلار زیان بە ئابوریی بەریتانیا دەگەیەنێت

بەپێی ئەو شیكارییە نوێیانەی پارتی كرێكارانی بەریتانیا لەگەڵ رۆژنامەی (ئیندیپێندت) ئەنجامیداوە، نایەكسانی لە بازاڕی كاردا ئابوریی بەریتانیای تووشی…
Total
0
Share