زانیاریی ورد لەبارەی هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشکرادەکرێت

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشكرایدەکات، لەو کاتەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرقاڵی کۆبوونەوە، پرسی مووچە و پێکهێنانی حکومەت بوو، پلانێک داڕێژراوە کە ئەو جووڵانەی بوەستێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، هێزەکەی لالەزار بە ئاگاداریی ئەژی ئەمین و بەرپرسانی پارتی، پلانی هەبووە لەناو شاری سلێمانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی تیرۆربکەن و دواتر هێز بەناو سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان بڵاوبکەنەوە.

دەشڵێت، بەشێک لە ئامادەکارییەکان لە دەرەوەی سنووری سلێمانی کاریان بۆ کراوە و سەدان چەکدار، بەبێ ئاگاداریی خێزانەکانیان لە هەولێرەوە هێنراون بۆ سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: رێگە نادەین بەرژەوەندیی هاوڵاتییان ببێتە قوربانیی چاوچنۆکیی قـ.ـاچاخچییەکان

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، لەپێناو تەندروستیی گشتیی هاوڵاتییان و رێگریکردن لە هاتنەژوورەوەی مەوادی ماوەبەسەرچوو و کاڵای بێ…
Total
0
Share