سەرچاوەیەک: ئەژی ئەمین 200 چەکداری ناردووە بۆ لالەزار

سەرچاوەیەکی ئاگادار، باس لە چیرۆکی دروستکردنی هێزێکی 200 کەسی بە نایاسایی لە لایەن ئەژی ئەمینەوە دەکات.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکراکردووە، پێش رووداوەکانی لالەزار، بە ئاگاداریی بەشێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەولێر، لەلایەن ئەژی ئەمینەوە (سەلمان)، تۆڕێکی ئەمنی دروستکراوە کە ژمارەیان 150-200 کەس دەبێت کە بەشێکی زۆریان تەمەنیان لە 20 ساڵ کەمترە و مووچەی هەر یەکێکیان، 500 هەزار دینارە و نێردراون بۆ سلێمانی.

دەشڵێت، بەرپرسانی ئەو تۆڕە، بە ئەندامەکانیان وتووە، “راستە ئێوە لە هەولێر دامەزراون، بەڵام بۆ خولێکی شەش مانگی پێویستە بچنە سلێمانی و لەوێ بمێننەوە”، هەروەها پێشیان وتوون، “بابەتەکە دەبێت بە نهێنی بمێنێتەوە و بە کەس نەڵێن”.

ئەوەی جێگەی سەرنجە کە بە ئەندامانی ئەو تۆڕە وتراوە، دەوامەکەتان و راهێنانەکەتان لە هیچ بارەگایەکی حکومی و حزبی نییە، بەڵکو لەگەڵ ئەژی ئەمین، لە بنکەیەک؛ کە وەک نووسینگە دروستکراوە، دەوامدەکەن، بەڵام بە هیچ جۆرێک نابێت هیچ کەسێک بەمە بزانێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی…
زیاتر ببینە

هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە ئەوروپا بگەڕێنەوە 11 هەزار دۆلاریان پێدەدرێت؟
ڕوونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 60 هەزار هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان لە ئەوروپا خۆیان ناونووس كردووە…
Total
0
Share