رۆژێک پشوو راگەیەندرا

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)، رۆژێکی هەفتەی داهاتوو کرایە پشووی رەسمی.

دیوانی وەقفی سوننی عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی رۆژژمێری ساڵی کۆچی ئەمڕۆ یەکشەممە یەکسانە بە 1 ی رەبیعولئەوەل، بەو پێیەش پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو دەکاتە، 12 ی رەبیعولئەوەل کە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدە(د.خ).

بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمیش، رۆژی 12 ی رەبیعولئەوەلی هەموو ساڵێک پشووی رەسمییە لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: بە بایەخەوە لە پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە و سەرۆکی هەرێم خواستی هەرێمی کوردستانی…
Total
0
Share