لەتیف نێروەیی: سلێمانی ئارامە و ئاسایش بەرقەرارە

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، سلێمانی ئارامە و ئاسایش بەرقەرارە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، “لەم هەفتەیەدا چەندین چالاكیی رۆشنبیری و نێودەوڵەتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچن، ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت، كە سلێمانی زۆر ئارامە و ئاسایش بەرقەرارە، بۆیە ئەم چالاكییانە لە پارێزگای سلێمانی لە كۆتایی ئەم مانگە بەڕێوەدەچن”.

دەشڵێت، رۆژی 25ـی 8ـی 2025، كۆنفرانسێكی نێودەڵەتی لە شاری سلێمانی، لە ژێر ناوی جینۆسایدی كورد و رەنگدانەوەی لە (ئەدەب، هونەر، میدیا)ـدا بەڕێوەدەچێت، كە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئەنجامدەدرێت و میوانەكان لە حەوت وڵاتی جیهانەوە بەشداردەبن و كۆنفرانسەكە دوو رۆژ دەخایەنێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لە رۆژی 25ـی ئەم مانگەدا، مەراسیم و دیبەیتێكی تایبەت بە وڵاتی چین، بە بەشداریی چەندین دیپلۆماتكار و كەسایەتیی سیاسی، رۆشنبیر و میدیاكار لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

لەتیف نێروەیی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە چوار رۆژی كۆتایی مانگ، کۆنگرەیەكی فراوانی نێودەوڵەتی تایبەت لە شاری سلێمانی، بە بەشداریی سەدان كەس بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان: یان ئاوی گەرم یان فێنککەرەوە هەڵبژێردن

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە وەڵامی خوێندکارانی مانگرتووی بەشە ناوخۆییەکان رایگەیاند، ناتوانن لە یەک کاتدا ئاوی گەرم و فێنککەرەوەشیان…
Total
0
Share