سەرچاوەیەک: پاسەوانەکەی ئەژی ئەمین بە ناوی مەشقپێکردنەوە هێنراوەتە سلێمانی

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، ئەو پاسەوانەی ئەژی ئەمین کە لە شەڕەکەی لالەزار کوژرا، ماوەی چەند مانگێکە لای ناوبراو بووەتە چەکدار؛ چوار رۆژ پێش شەڕەکە، بە ناوی مەشقپێکردنەوە هێنراونەتە سلێمانی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دوو رۆژ لە هێنانی، مۆبایلیان لێوەرگرتووە و خانەوادەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زانیویانە کە کوژراوە و “شۆک بوون”.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، جگە لەو کەسە، یەکێکی دیکە کە ئەویش هەر لە هێزەکەی ئەژی ئەمین بووە، دەستگیرکراوە و چەکدارێکی دیکەشیان لەگەڵ بووە، بەڵام ئەو هەڵاتووە.

خانەوادەی پاسەوانە کوژراوەکەی ئەژی ئەمین دەڵێن، بەدواداچوون دەکەین تاوەکو بزانین کوڕەکەمان بۆچی لە کاتی ئاڵۆزییەکاندا لە لالەزار بووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: قۆناغەکانی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژە بەوە دەکات پڕۆژەی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامە. لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی کشتوکاڵ…
Total
0
Share