سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو سەرجەم شەقامە سەرەکییەکانی ناوبازاڕ پاکدەکرێنەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەمەبەستی پاکڕاگرتنی زیاتری سەنتەری شار، تیمەکانمان بە هاوئاهەنگیی کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک ئەمشەو، شەوی شەممە کاتژمێر 8، هەڵمەتێکی فراوان بۆ پاککردنەوە، پاشان شتنی سەرجەم شەقامە سەرەکییەکانی ناو بازاڕ ئەنجامدەدەن.
داواش لە شۆفێران، دوکانداران و دەستگێڕان دەکات، “ھاوکارمان بن تا بتوانرێت ئاستەنگی بۆ تیمەکان دروستنەبێت”.