روونکردنەوە لەبارەی تەندروستیی مانگرتووەکان دەدرێت

لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، سێ مانگرتوو بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییانەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون.

سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سێ مانگرتوو بەهۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستییانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکراون و دوای ئەنجامدانی پشکنین بڕیاردراوە لە نەخۆشخانە بهێڵرێنەوە تا ئەو کاتەی دۆخی تەندروستییان جێگیردەبێتەوە.

وتیشی، ئەو مانگرتووانەی دۆخی تەندروستییان تێکچووە پێکهاتوون لە سروشت هاواری، دڵشاد بابانی و پاکیزە حەمەئەمین، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شار لە ژێر چارەسەردان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی فه‌رمانیكرد: لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی هه‌ژاران ڕابگرن تا ڕێگه‌چاره‌ ده‌دۆزینه‌وه‌

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانیكرد به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ڕووخاندنی ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ ڕابگرن كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژارانه‌وه‌ كراون، تا…
Total
0
Share