وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند داواکارییەک لە حکومەتی عێراق دەکات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا چەند داواکارییەک لە حکومەتی عێراق دەکات.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، لە پێشهاتێکی نا دەستووری و دژ بە مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتییان، لێژنەی باڵای ئیغاسە و بە سەرپەرشتیی وەزیری کۆچ و کۆچبەران، دەستی داوەتە گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکانی پێکهاتەکانی مەسیحی و ئێزدی، کە خەڵکە رەسەنەکەی بە ناچاری لە کەمپەکان دەژین.

دەشڵێت، بە هۆی شەڕی داعشـ.ـەوە، ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان، بە تایبەت لە پێکهاتەی مەسیحی و کوردانی ئێزیدی، بە پاڵپشتیی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکاریی ئاژانس و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە کەمپەکان گیرساونەتەوە و تاوەکو ئێستا 18 کەمپی تایبەت بە ئاوارەکان لەهەرێمی کوردستانن و زیاتر لە 600 هەزار ئاوارە نەیاتوانیوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و چاوەڕێی دۆخێکی ئارام دەکەن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و سەربەرزانە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، لە بری پاڵپشتیکردنی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و بەشداریکردن لە زەمینە خۆشکردن بۆ دۆخێکی سەقامگیر، وەزیری کۆچ و کۆچبەران و لیژنەی باڵای ئیغاسە کۆبوونەوە دەکەن بۆ ئەوەی ئاوارەکان لە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان بێبەش بکەن و بێ دیراسە و راوێژکردن لەگەڵیان ناچاریان دەکەن وەکو نیشتەجێی دەرەوەی زێدی خۆیان بمێننەوە، ئەوە دژی دەقەکانی دەستوورە و جۆرێکە لە جۆرەکانی گۆڕینی دیمۆگرافی بە شێوەی نایاسایی.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە، داوا دەکەین بەپەلە:

یەکەم: حکومەتی فیدراڵ ئەو بڕیارانەی وەزیری کۆچ و کۆچبەران رابگرێت و جێبەجێ نەکرێت.

دووەم: نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کار بکەن بۆ راگرتنی ئەو بڕیارانە.

سێیەم: داوا دەکەین پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شەنگال و دیاریکردنی قائیمقامێکی نوێ، و دەستپێکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخ و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە بارەی کێشەی جوتیارانی گوندی پەڵکانە، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوی دەستەی…
زیاتر ببینە

سەمیر هەورامی: پرۆسەی پلەبەرزکردنەوە زیاتر لە 100 ملیار دینار لە تەرخانکراو بۆ مووچەی هەرێم زیاددەکات

وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، پرۆسەی پلەبەرزکردنەوە زیاتر لە 100 ملیار دینار لە تەرخانکراو بۆ مووچەی هەرێم…
Total
0
Share