بەرگریی شارستانیی سۆران، رایگەیاند، منداڵێکی نۆ ساڵان لە سنووری مێرگە سور خنکا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک بەر لەئێستا ئاگادار کراینەوە بە بوونی رووداوێکی خنکان لە سنووری قەزای مێرگەسور لە گوندی شانیک، کە منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان بووە و خەڵکی بلێ یە.
بەرگریی شارستانیی سۆران، دەشڵێت، دەستبەجێ تیمەکانی مەلەوانیی سنووری قەزای مێرگە سور و سۆران بە سەرپەرشتیی بەرێوەبەری بەشی بەرگریی شارستانیی قەزای مێرگە سور دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە.