میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، حکومەتی وڵاتەکە بڕیاریدا دانوستان بۆ رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ئەنجامبدات.
بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، بەرپرسانی باڵای حکومەتی تەلئەبیب رایانگەیاندووە، پلانی داگیرکردن و کۆنترۆڵکردنی غەززە، رێگر نابێت لە دانوستان لەگەڵ حەماس بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر ئاگربەست و گەڕانەوەی بارمتەکان.
دوو رۆژ لەمەوبەر، ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، قۆناغی داهاتووی ئۆپراسیۆنی (گیدۆن) بەمزووانە دەستپێدەکات؛ ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لەم قۆناغەدا، سوپا هێرشەکانی بۆ سەر غەززە چڕتردەکاتەوە.