ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی تورکیای گرتەوە

دیمەنی ئاگرەکە

ماوەی چەندین کاتژمێرە ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی هەردوو شاری ئۆرهانیلی و گۆرسۆ لە پارێزگای بۆرسەی تورکیا کەوتووەتەوە و بەهۆی بەهێزی با و خێرایی تەشەنەسەندنی مەترسی لەسەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە دروستبووە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ماوەی چەندین کاتژمێرە ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی هەردوو شاری ئۆرهانیلی و گۆرسۆ لە پارێزگای بۆرسەی تورکیا کەوتووەتەوە، هاوکات بایەکی بەهێز هەڵیکردووە هەرچەندە چەندان تیمی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام کۆنتڕۆڵکردنی ئەستەم بووە و مەترسی لەسەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە دروستبووە.

ئاشکراشیانکرد، لە ئێستادا بڕیاری چۆڵکردنی کاراهیدیر لە گۆرسۆ دراوە و پاس بۆ گواستنەوەی هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە ئامادەکراوە و لە ناو بۆرسەدا کەمپیان بۆ ئامادەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێبوردنی نێودەوڵەتی: چوار وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین لەسێدارەدانیان ئەنجامداوە

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، چوار وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێو پێنج گەورەترین جێبەجێكاری سزای لەسێدارەدانی جیهانن لە ساڵی 2020دا.…
Total
0
Share