بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی ئاگاداری بریکارەکانی خۆراک دەکاتەوە، کە داوا لە هاوڵاتییان بکەن، بەزووترین کات خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆماربکەن، ئەگەر نا، پاش ئەو وادەیەی دیاریکراوە، خۆتۆمارکردن دەبێتە پارە.
لە راگەیەندراوەکەی بازرگانیی خۆراکی سلێمانیدا هاتووە، پێویستە بریکارەکانی خۆراک سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداربکەنەوە کە خۆراک یان ئارد وەردەگرن، کە بەزووترین کات خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆماربکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “تاوەکو 25ـی مانگی هەشت، مۆڵەت بە هاوڵاتییان دراوە بێبەرامبەر خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆماربکەن، پاش ئەو وادەیەی کە دیاریکراوە خۆتۆمارکردن دەبێتە پارە و، پێویستە هەر هاوڵاتییەک بۆ خۆتۆمارکردن بڕی 10 هەزار دینار بدات”.