نەژاد عەبدوڵا: دانانی کامێرا لەناو پاسی خوێندکاران بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرپێچیی شۆفێرانە

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دانانی کامێرا و جی پی ئێس (دیاریکەری شوێن) لەناو پاسی خوێندکاراندا، بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرپێچیی شۆفێرانە.

نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئەنجامی سەرپێچیی زۆری شۆفێرانی پاس و تاکسی و، بەهۆی ئەو هەموو رووداوە نەخوازراوانەی کە روویاندەدا، گەیشتینە ئەو بڕوایەی دەبێت میکانزمێکی گونجاو دابنرێت بۆ گەشتی بەهارە یان زانستیی خوێندکاران.

وتیشی، بیرمان لەوە کردووە دەبێت کامێرای چاودێری و جی پی ئێس بۆ پاس و تاکسیی خوێندکاران دابنرێت، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ قائیمقامی سلێمانی هەستاین بە دروستکردنی لیژنەیەک لەسەر ئەو بابەتە؛ چەند کۆمپانیاییەک پێشنیازیانکردووە و دەتوانن ئەوە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتەکە زۆر باشە، چونکە خواستی باوک و دایکانە و دانانی ئەو کامێرا و جی پی ئێسانەش، بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرپێچی و تیژڕەویی شۆفێرانی پاس و تاکسییەکانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان بۆ میدیاکان: دووربن لە بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیارییەک کە ببێتە هۆی دروستکردنی ترس لەلای هاوڵاتییان

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەک ئاشکرایە، هەرێمی کوردستان لەم دۆخە ئەمنییە هەستیارەدا پێویستی بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی هەیە…
Total
0
Share