وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، لە مانگی شەشدا، نیوەی ئەو هاوبەشانەی بەشدارییان لە پڕۆژەی رووناکیدا کردووە، کەمتر لە 28 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.
وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە خولی مانگی شەشدا، پسوڵەی کارەبا لە شاری سلێمانی کەمترین بوون لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، بەهۆی پاڵپشتیی حکومیی دابینکراو و لەگەڵ گەیشتنی پڕۆژەی رووناکی بە تەواوی ناو شاری سلێمانی کە زۆرترین هاوبەشانی مانگی رابردووی لەخۆدەگرت کە بوون بە بەشێک لە پڕۆژەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی پسوڵەی نیوەی هاوڵاتییان و شوێنە بازرگانییەکان بۆ مانگی شەش لە پڕۆژەی رووناکی، کەمترە لە:
کوردستان:
ماڵان: 28،000
بازرگانی: 63،000
هەولێر:
ماڵان: 29،000
بازرگانی: 70،000
سلێمانی:
ماڵان: 16،000
بازرگانی: 69،000
دهۆک:
ماڵان: 25،000
بازرگانی: 46،000
ژمارەی هاوڵاتییان و شوێنە بازرگانییەکان لە پڕۆژەی رووناکی بەپێی شارەکان:
کوردستان:
هاوڵاتییان: 2,722,500
بازرگانی: 103,000
هەولێر:
هاوڵاتییان: 1,458,000
بازرگانی: 51,000
سلێمانی:
هاوڵاتییان: 976,500
بازرگانی: 38,000
دهۆک:
هاوڵاتییان: 288,000
بازرگانی: 14,000
وەزارەتی کارەبا دەشڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار هاوڵاتی کە یەکسانە بە نزیکەی %40ـی هاوڵاتییانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لە رێگای پڕۆژەی رووناکی؛ بەپێی داتاکانی پڕۆژەی رووناکی، 80%ـی هاوڵاتییان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و نیشتمانی.