ئەمڕۆ شێروان شێروانی رۆژنامەنووس و چالاکوان جارێکی دیکە بە چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن سزادرایەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەهۆی سکاڵایەکی یەکێک لە پاسەوانانی بەندینخانە ئەمڕۆ دادگاییکردنی شێروان شێروانی بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەدا دوو کەس شاهیدیان دا و بەو هۆیەوە دادوەر بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی چوار ساڵ و شەش مانگی دیکە بۆ شێروان شێروانی دەرچوو.
ناوبراو ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە لە زینداندایە، ئەگەر سزا نوێیەکەی جێبەجێبکرێت پێویستە بۆ ماوەی نۆ ساڵ لە زیندان بمێنێتەوە.