لە گەڕەکی رزگاریی سلێمانی تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

لە گەڕەکی رزگاریی شاری سلێمانی تەرمی ژنێک لە ماڵێکدا دۆزرایەوە.

سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمشەو ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمێک لە ماڵێکدا لە گەڕەکی رزگاریی شاریی سلێمانی، دەستبەجێ تیمەکانمان چوونە شوێنەکە و تەرمەکەیان بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی گواستەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی زانیارییەکانمان تەرمەکە، ژنە و تەمەنی 47 ساڵانە، تا ئێستا هۆکاری مردنەکەی نازاندرێت و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی کۆمەڵ: عوسمان کانی کوردەیی لەمەوبەدوا هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە

بەهۆی پابەندنەبوونی بە بڕیاری فراکسیۆنەکەیەوە بە بەشدارینەکردن لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان عوسمان کانی کوردەیی…
Total
0
Share