توركیا شەنگال و كامپی مەخموری بۆردوومانكرد

فڕۆكەكانی توركیا، كامپی ڕوستەم جودی-یان لە مەخمور بۆردوومانكرد، قسە لەبارەی بۆردوومانكردنی شەنگالیش هەیە.

سەرچاوەكانی كامپەكە و دەوروبەری بۆردوومانكردنەكەیان بۆ ئێستا پشتڕاستكردەوە، دەڵێن، تا ئێستا فڕۆكەی توركیا بە ئاسمانی ناوچەكەوەن.

بۆردومانەكە ناوچەیەكی كامپەكەی گرتووەتەوە كە دەكەوێتە دامێنی چیای قەرەچووخ، سەرچاوەكانی كامپەكە بە ئێستایان گوت، بە پێنج بۆمب ناوچەكە كراوەتە ئامانج.

تا ئێستا بوون و ژمارەی قوربانییان دیارنین.

هەر ئەمشەو توركیا لە شەنگالیش بۆردوومانی كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دوكان: بەشە بەنزینەكەی ئەمڕۆ بەهۆی خراپی كوالێتییەكەیەوە گەڕێندرایەوە

قائیمقامیەتی دوكان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەشە بەنزینەی ئەمڕۆ گەیەندراوەتە قەزای دوكان دوا پشكنین دەركەوتووە زۆر خراپ بووە بڕیاردراوە بگەڕێندرێتەوە.…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی: هەر بریکارێک دوابکەوێت لە گەڕاندنەوەی پارەی بەشەخۆراک سزا دەدرێت

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، 30 بریکاری خۆراکمان ئاگادارکردووەتەوە کە ئەگەر ئەم مانگە دوابکەون لە…
Total
0
Share