کەمێک لەمەوبەر سەرکردەی بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا لە ناویشیاندا ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گەیشتنە کۆشکی سپی و وابڕیارە کەمێکی دیکە کۆبوونەوەیان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەستپێبکات.
لەناو ئەو سەرکردانەی ئەوروپا کە بۆ پاڵپشتی لە ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە ئەمریکان هەریەکە لە ئیمانوێڵ ماکرۆن – سەرۆکی فەرەنسا، فريدريش مێرتس – راوێژکاری ئەڵمانیا، جۆرجیا میلۆنی – سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، کیێر ستارمەر – سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئەلێکساندەر ستۆب – سەرۆکی فینلاند، ئورسولا ڤۆن دێر لیین – سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا، مارک رووت – سکرتێری گشتیی ناتۆ هەن.
بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمشەودا پرسی کۆتاییهاتنی شەڕ لە ئۆکرانیا یەکلایی بکرێتەوە.