پۆلیس هۆشدارییەکی بەپەلە بە هاوڵاتییانی سنووری راپەڕین دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین هۆشداریی دەداتە ئەو هاوڵاتییانەی لە سنوورەکە بە شێوەی پەبلیک وێنە و ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕیندا هاتووە، “ماوەیەکە باندێک پەیدابوون هەڵدەستن بە داونلۆدکردنی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی گشتی (public) دادەندرێت، دواتر هەڕەشە لە خاوەنی وێنە و ڤیدیۆیەکە دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پارە، بەپێچەوانەوە بڵاویدەکەنەوە، جگە لەوەش هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوە و دەستکاریکردن و دانانی نووسینی نەشیاو لەسەر وێنە و ڤیدیۆکان، دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و مرۆیی”.

داوایشیکرد، “خۆتان لە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ کەسییەکان بە شێوەی گشتی بهێنن، لە ئەگەری روودانی هەر حاڵەتێکی لەم شێوەیە دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئەوقاف: بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە گەشتێکی حاجییان دواخرا

وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم لەبارەی گەڕانەوەی حاجییان بە رێگەی ئاسمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەمڕۆ بەھۆی ئاڵۆزی…
Total
0
Share