بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی رایگەیاند، وێڕای کێشەی کەمئاوی ئەمساڵ توانیمان سەوزایی شار بپارێزین.
بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی رایگەیاند، “سەرەڕای کێشەی کەمبارانی و کەمئاوی ئەمساڵ رۆژانە چوار ملیۆن بۆ چوار ملیۆن و نیو لیتر ئاو بە تەنکەر گەیەندراوەتە باخچە و پارک و بلوارەکان و توانیمان سەوزایی شار بپارێزین”.
ئاشکراشیکرد، سلێمانی سەوزترین شاری عێراقە، بە هەر شەقام و کۆڵانێکدا دەڕۆیت سەوزاییە، 510 باخچە، حەوت پارکی گەورە و 85 بلوارمان لە ناوەندیی شار هەیە، بە تەواوی نزیکین لە ستانداری جیهانی”.
جەختیشیکردەوە، لە وەرزی پایزدا پلانێکی تۆکمەی سەوزکردنمان هەیە تا بتوانین بگەینە ئاستی ستاندارتی جیهانی.