هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “کرێی گەراجانە لەخاوەن سوارڕۆکان لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن وەناگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بڵاویکردەوە، هەموو جۆرە سوارڕەوێک کاتێک بە هۆی هەرجۆرە کەیسێکی یاسایی دەستیبەسەردا گیرا بە (بڕیاری دادوەر)، و نێردرا بۆ گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستاندا، لەکاتی گێڕاندنەوەی سوارڕەوەکە بۆ خاوەنی شەرعی هیچ جۆرە کرێیەکی گەراجانەیان لێوەرناگیرێت.
دەشڵێت، ئەوە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و پەیڕەودەکرێت.