وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانی: کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە %80ی گەڕەکەکانی سلێمانی

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە %80ی گەڕەکەکانی سلێمانی و لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان رێککەوتووین.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کارەبای 24 کاتژمێری تەنیا لەو کاتاندا دەکوژێتەوە، کە تیمەکانمان کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەیەک لە محاویلەکاندا دەکەن، ئەوەش لەکاتێکدا دەبێت، کە فنجانێکی فیدەرەکان بشکێت.

وتیشی، پێشتر مۆلیدەکان کاریان نەدەکرد، بەڵام ئێستا رێكکەوتنمان لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکاندا کردووە کە لەو کاتانەی کار لەسەر چاککردنی محاویلەکان دەکەین، ئەوان مۆلیدەکان کارپێبکەن، تاوەکو هاوڵاتییان بێ کارەبا نەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری کوژاندنەوەی کارەبا لە کاتی کارکردندا، لەپێناو سەلامەتیی تیمەکانماندایە تاوەکو تووشی رووداوی نەخوازراو نەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share