کەشناسیی هەرێم، رایگەیاند، خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و لە گەرمیان زیاتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و تۆز و خۆڵ دەبێت، کاریگەریى ئەم تۆز و خۆڵەى بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى گرتووەتەوە ئەمڕۆ بەردەوامدەبێت لە هەندێک کاتدا کەمدەبێتەوە لە هەندێک کاتدا زیاددەکاتەوە، سنوورى ئیدارەى گەرمیان شەپۆلى خۆڵبارین زیاتردەبێت لە هەندێک کاتدا سنوورى ئیدارەى زاخۆ و پارێزگاى دهۆک کاریگەریى خۆڵبارین کەمتردەبێت .
دەشڵێت، پلەی گەرمی لە هەندێک ناوچە نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و لە هەندێک ناوچەش نزمدەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و کاریگەریى تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لە ناوچەى جیاجیا دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان 44 پلەی سیلیزی