ئەو باوکەی لە هەولێر کچەکەی کوشت خۆی رادەستکرد

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو باوکەی دوێنێ هەینی لە شاری هەولێر کچەکەی خۆی کوشت ئەمڕۆ خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوێنێ ئاگادارکراینەوە لە بوونی تاوانێکی کوشتن، دوای گەیشتنمان بەشوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەرکەوت کەسێک بەناوی (ب. ف. ع) کە تەمەنی 41 ساڵە کچەکەی خۆی کوشتووە کە تەمەنی 14 ساڵ بووە.

بەپێی پۆلیسی هەولێر، “ئەو باوکە بە شێوەیەکی دڕندانە کچەکەی خۆی کوشتووە و بەرلە کوشتنی بە توندی ئەشکەنجەی داوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەمڕۆ شەممە بکوژی “رەها”ی تەمەن 14 ساڵ کە لە هەمانکاتدا باوکییەتی خۆی رادەستی پۆلیس کرد، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە تاوەکو دادگا بڕیار لەبارەی سزاکەیەوە بدات.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. لە ساڵی رابردوودا نزیكەی 20 هەزار تۆن گۆشتی سوور بەكاربراوە

بابەتی دواتر

فرۆشتنی پاراسیتۆڵ قەدەغەکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share