لە ماوەی 48 کاتژمێری دیکەدا دوو وەفدی هەرێم دەچنە بەغداد

بڕیارە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا، دوو وەفدی هەرێم بچنە بەغداد و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆببنەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەرێم 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی ئامادەکردووە و لەم هەفتەیەدا کێشەی مووچە یەکلاییدەکرێتەوە.

وتیشی، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا، دوو وەفدی هەرێم دەچنە بەغداد، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە و راپۆرتی خۆیان لەبارەی خەرجی و داهاتەکان پێشکەشدەکەن.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا، حکومەتی عێراق دەەستدەکات بە هەنگاوەکانی بۆ رێککەوتن لەگەڵ تورکیا بەمەبەستی هەناردەکرندەوەی نەوتی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێنج كەسی بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن دەستگیركردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share