ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوو تەقەکەر دەستگیرکران کە برای یەکترن و دراوسێ دوکانێکیان بریندارکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بڵاویکردەوە، هەردوو تۆمەتباری تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی ناوشاری سلێمانی دەستگیرکران، بەناوی ( أ .ع) (م.ع) کە برای یەکترن لەسەر دەمەقاڵێ، دراوسێ دوکانێکی خۆیان بەناوی (ع.ع.ص) بریندارکرد.
دەشڵێت، بریندارەکە دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و باری تەندروستی جێگیرە، هەردوو تۆمەتبارەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 راگیراون.