وەزارەتی ئەوقاف: بۆ پرسە بڕیاری نوێ درا

بڕیارێک بۆ بەڕێوەچوونی پرسە دەرکرا و وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێم روونیدەکاتەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێم رایگەیاند، بەپێی بڕیارێکی نوێ کە بۆ پرسەکان دەرکراوە لەمەودوا ئەو کەسانەی باجیان نییە، ناتوانن لە پرسەکاندا قورئان بخوێنن، مەرجە هەموو ئەو قورئانخوێنانەی بەشداری لە پرسەکاندا دەکەن، باجی دەنگخۆشییان هەبێت.

باسی لەوەشکرد، لە قۆناغی یەکەمدا  بڕیارەکە تەنیا پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە، ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ئەوقاف بۆ ئەوەیە کەسانی دەنگخۆش و شارەزا لە زانستی دەنگسازیی قورئان، لە پرسەکاندا قورئان بخوێنن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share