وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: بەناوی ئێمەوە فێڵ لە خانەوادەی خاوەن پێداویستیی تایبەت کراوە و رێکاری یاسایی دەگرینەبەر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، بەناوی ئێمەوە فێڵ لە خانەوادەی خاوەن پێداویستیی تایبەت کراوە و رێکاری یاسایی دەگرینەبەر.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەكی نەناسراو بەناوی چاودێریی كۆمەڵایەتی و وەزارەتمانەوە پەیوەندی بە خانەوادەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكات بەمەبەستی دابینكردنی مووچەی كەمئەندامی و مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی و داوای ناردنی كارتی نیشتمانی و زانیاری و پێدانی ژمارە و ناوی خەڵكی دیکە دەکەن كە خاوەن پێداویستیی تایبەت یان نەخۆش یان كەسانی بەساڵاچوویان هەبێت و دواتر بەناوی ئەوانەوە پەیوەندی بەو خانەوادانە دەكات و داوای كارتی مۆبایل و ناردنی دەكات، كە ژمارەیەك هاوڵاتی زەرەرمەندی ئەم فێڵكردنە بوون.

باس لەوەشدەکات، وەزارەتمان ئاگاداری ئەم بابەتە نییە و ئەمە بەشێكە لە فێڵكردن و وەزارەتمان لەكاتی پێویست لە رێگا فەرمییەكانەوە خزمەتگوزاری و ئاگادارییەكانی بڵاودەكاتەوە، بەرامبەر بەم فێڵكردنەی ئەو گروپانە رێكاری یاسایی دەگرینە بەر.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند زانیارییەك لە وەزارەتی كارەباوە بۆ ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە

وەزارەتی كارەبا ڕونكردنەوەیەك لەبارەی پچڕانی هێڵی كارەبا بەهۆی زیاد بەكارهێنانییەوە لەلایەن ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكیان هەیە بڵاودەكاتەوە. وەزارەتەكە…
Total
0
Share