پۆلیسی سلێمانی: 9 دەرۆزەکەری دیکەمان دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی 9 دەرۆزەکەری راگەیاند کە لە شەقامەکان سەرقاڵی کاری دەرۆزەکەری بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی دەرۆزەکەران لە شاری سلێمانی، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، 9 دەرۆزەکەریان دەستگیرکرد کە لەشەقام و شوێنە گشتییەکان کاری دەرۆزەکەریان دەکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکراوەکان سەرجەمیان كە خەڵکی دەرەوەی شاری سلێمانین، بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند راگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

جەختیشیکردەوە، هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە كاری دەرۆزەكردن دەكەن بەردەوام دەبێت و دەرۆزەكەران دەستگیردەكرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت و دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند کە کەسێکی خاوەن پێداویستیی تەیبەت دوای پێنج ڕۆژ بێسەروشوێنبوونی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و تۆمەتباری…
Total
0
Share