سەرکەوت ئەحمەد: شاسوار عەبدولواحید دەبرێتە بەردەم دادگا

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید دەبرێتەوە بەردەم دادوەری دادگای کەتنی دووی سلێمانی.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو لەسەر بڕیاری دادوەری دادگای کەتنی دووی سلێمانی لەسەر بنەمای فەرمانی دەستگیركردنی ژمارە (251/ك/2021)، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە شاسوار عەبدولواحید دەستگیرکراوە.

ئاشکراشیکرد، سەرجەم رێککارە یاساییەکان بەرامبەر ناوبراو جێبەجێکراون، ئەمڕۆ ئامادەدەکرێت و دەبرێتەوە بەردەم دادگای تایبەتمەند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان بۆ یەکێتی: با پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵک بێت

بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی 46 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی ئەو حزبەکردووە، هیوادارە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان…
Total
0
Share