پاسێکی زیارەتکاران لە بەسڕە وەرگەڕا و نزیکەی 50 کەس بوونە قوربانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پاسێکی زیارەتکارانی ئێرانی لەسەر رێگای خێرای ناو قەزای زوبەیر سەر بە پارێزگای بەسڕە، وەرگەڕا.

لە راگەیەندراوێکی بەرگریی شارستانیی زوبەیردا هاتووە، رووداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەشت کەس و برینداربوونی نزیکەی 40 کەسی دیکە؛ ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی داد و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، تیمەکانی فریاگوزاری ئامێری بڕین و کەرەستەی تایبەتمەندیان بەکارهێناوە بۆ گەیشتن بەو کەسانەی لەناو پاسەکەدا گیریانخواردووە و تاوەکو ئێستا چەند کەسێکیان رزگارکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share