وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، تاووتوێی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگای بۆری نەوتی بانیاسی سوریا و تەرابلوسی لوبنان دەکەن.
ئەمڕۆ لە شاری بەغداد حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق و محەمەد بەشیر وەزیری وزەی سوریا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا حیان عەبدولغەنی خواستی عێراقی بۆ کاراکردنی هێڵی گواستنەوەی نەوتی کەرکوک- بانیاس کردەوە و رایگەیاند، بۆ کاراکردنەوەی هێڵەکە یان هێڵە کۆنەکە نۆژەندەکەنەوە، یاخود هێڵی نوێ دادەمەزرێنن.
بۆرییەکە لە ساڵی 1952 کەوتووەتە کار کە نەوتی کێڵگەی نەوتی کەرکوکی بۆ بەندەری بانیاسی سوریا گواستووەتەوە و ماوەیەکی زۆریشە لەکارکەوتووە.