ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی مووچە حکومەتی هەرێم لەبەردەم دووبژاردەدایە.
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، حکومەتی هەرێم لەبەردەم دوو بژاردەدایە یان بە داهاتی ناوخۆ (نەوتی و نانەوتی) مووچەی مووچەخۆران دابەشبکات، یان پابەندی رێککەوتن بێت لەگەڵ حکومەتی عێراق.
وتیشی، “ئەزموونێکی تاڵمان لەگەڵ لێدوان و رێککەوتنەکان هەیە”.