کاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، کوژانەوەی گشتیی کارەبا لە سەرجەم ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق روویدا.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبای عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، “هۆکاری کوژانەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ درووستبوونی کێشەیەک لە وێستگەی کارەبای حەمدییە لە پارێزگای ئەنبار”.
ئاماژەی بەوەشدا، “هۆکاری دروستبوونی کێشەکە لەو وێستگەیە تاوەکو ئێستا روون نییە”.
وتیشی، تیمە تەکنیکییەکان دەستیانکردووە بە چارەسەرکردنی کێشەکە و لە هەوڵدان، جێگیری بگەڕێننەوە بۆ سیستمی کارەبای ناوچەکە.