وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی دیکەدا دوو سایدکردنی رێگای هەولێر – سلێمانی تەواودەکرێت.
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند، هاوشانی پرۆژەی هەولێر – کۆیە، پێش کۆتایی ئەم ساڵ رێگای کۆیە- دوکانیش دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە ئێستادا لە ئامادەکردنی تەواوکردنی دیزانی پرۆژەکەداین و بەمنزیکانە دەدرێتە بەڵێندەر و پێش کۆتایی ساڵ، دەست بە کارکردنی ئەو رێگایەش دەکرێت.
جەختیشیکردەوە، “بەستنەوەی شاری هەولێر بە سلێمانییەوە پرۆسەیەکە دەستمان پێکردووە و هیوادارین لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی دیکە، دوو سایدكردنی رێگاکە بەو ستانداردە تەواو بکرێت و هاوڵاتییان بتوانن بە سەلامەتی هاتوچۆی بەسەردا بکەن”.