لە سنووری گەرمیان کەسێک کوژرا و یەکێکیش برینداربوو

شەوی رابردوو لە باخێکی سنووری گەرمیاندا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوون کە ناسیاوی یەکتر بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لەگوندی باریکەی سەر بە ناحیەی قۆرەتوو تەرمی کەسێک بە ناوی (سەلام ئیسماعیل کاکەبرا) لە دایکبووی ساڵی 1973 پیشە کارمەندی ئاسایشی گەرمیان و کەسێکیش بە برینداری بەناوی( د – م – م )لەدایکبووی 1972 پیشە مامۆستا دانیشتووی قەزای کەلار هێنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە وتەی کەسوکارەکەیان، قوربانییەکان لەناو باخێکدا بوون ئەوەی کەتەقەی لێکردوون ناسیاوی خۆیانە و پێشتر کێشە لەنێوانیان هەبووە.

 

ئاشکراشیکرد، دوای چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بریندارەکە ڕەوانەی نەشخانەی سلێمانی کرا، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share