کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرمی نزمتردەبێتەوە و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک خێرایى با لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کەم کەمێک چالاکدەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی