لە سنووری گوندی پریس لە پارێزگای هەڵەبجە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و هەشت کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی پریس سەر بە پارێزگای هەڵەبجە ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری مارسیدس قەمەرە بووە، لە رووداوەکەدا شۆفێرەکەی و حەوت سەرنشینی برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.