راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە بەغداد کۆبوونەوە.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، و عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، کۆبوونەوە.
هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێرانیان تاوتوێکرد.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق.