ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هەڵنەوەشاوەتەوە.
شوان کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هەڵنەوەشاوەتەوە، بە دڵنیاییەوە دوای ئەم هەفتەیە بەرهەمهێنانی نەوت زیاددەکات و هیچ قسەیەک نامێنێت بۆ وتن”.
جەختیشیکردەوە، “دەبێت پرسی مووچەی مانگی شەش ببرێتە ئەنجومەنی وەزیران، بە دڵنیاییشەوە بڕیاری ناردنی دەدرێت، بەڵام بەداخەوە بەم شێوەیە هیلاکمان دەکەن”.