ناوەندی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا رایدەگەیەنێت، کەمێک لەمەوبەر بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای باڵکئەسیری ئەو وڵاتە روویدا.
ناوەندی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، ناوەندی بومەلەرزەکە لە پارێزگای باڵکئەسیر لە رۆژئاوای تورکیا بووە و لەلایەن دانیشتووانی ئیستانبوڵ، رۆژئاوا، باکووری رۆژئاوا، باشووری رۆژئاوای تورکیا هەستیپێکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کاریگەرییەکانی بومەلەرزەکە گەیشتووەتە بولگاریا، یۆنان و قوبرس”.
تاوەکو ئێستا زیانە گیانییەکانی بومەلەرزەکە ئاشکرانەکراوە، بەڵام بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە، زیانێکی بەرچاوی ماددیی لێکەوتووەتەوە.