کەسێک لەناو بیردا گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، رایگەیاند، هاوڵاتییەک لە قەزای کەلار لەناو بیردا گیانیلەدەستدا.

رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شێروانەی قەزای کەلار هاوڵاتییەک بەناوی وەفیق سابر، لەکاتێکدا کە سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بووە لەناو بیرەکەدا گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، ئەو هاوڵاتییە لەدایکبووی ساڵی 1969یە و بە وتەی کوڕەکەی لەناو بیرەکەدا کارەبا گرتوویەتی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانیی هەرێم: سبەی نزیکەی دوو هەزار پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێت

وەزارەتی شارەوانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی نزیكەی دوو هەزار پارچەزەوی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی رزگاری بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت. وەزارەتی…
Total
0
Share