ئێـ.ـران: دوو ملیۆن و 700 هەزار هاوڵاتییمان لە عێراقن

فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئێران رایدەگەیەنێت، زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار هاوڵاتیی وڵاتەکەیان لە رێگای حەوت دەروازەی سنوورییەوە داخڵی خاکی عێراق بوون.

عەمید ئەحمەد رەزا رادان فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 زیارەتکاری ئێرانی لە رێگای حەوت دەروازەی سنوورییەوە گەیشتوونەتە عێراق و بە تێکڕا 3.5-4 رۆژ دەمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ژمارە زیارەتکارە 950 هەزاریان دوای تەواوکردنی رێورەسمەکانی خۆیان گەڕاونەتەوە ئێران، بەڵام هێشتا قەرەباڵغی زۆر لە دەروازە سنوورییەکان دەبینرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share