بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی: هەر کەسێک بە ئاوی بیریش ئۆتۆمبێل بشوات سزای دەدەین

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شوشتنی ئۆتۆمبێل لەبەردەرگای ماڵان قەدەغەیە، تەنانەت ئەگەر بە ئاوی بیریش ئەنجامبدرێت و هەرکەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت.

بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، ئاو سامانی نیشتمانییە، جا ئاوی بیر بێت یان ئاوی نیشتمانی بێت، هەرکەسێک بە فیڕۆی بدات و لەبەردەرگا ئۆتۆمبێلی پێبشوات سزا دەدرێت، کە بڕەکەی لە 50 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک ئامادەنەبوو پارەی سەرپێچییەکەی بدات، دەچێتە سەر هەژماری قەرزی ئاوەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایات ئەدهەم: بۆ یەکەمجار لە مێژوودا کورد لە بەغداد کورسیی هێنا و سوپاسی کاک بافڵ دەکەم

کاندیدە دەرچووەکەی یەکێتی لە بەغداد رایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمجارە کورد لە بەغداد کورسی دەهێنێت. ئایات ئەدهەم، کاندیدە دەرچووەکەی یەکێتیی…
Total
0
Share