ئەمڕۆ راپۆرتی لیژنە هاوبەشەکەی هەرێم و بەغداد دەدرێتە سودانی

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ، راپۆرتی لیژنە داراییەكەی هەرێم و بەغداد بە جیاوازی ‌و خاڵە ناكۆكەكانەوە، بدرێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەكرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا، وەفدی دارایی هەرێمی كوردستان لە ئاستی بەڕێوەبەرانی گشتی لە وەزارەتی دارایی و چاودێریی دارایی، لەگەڵ هاوتاكانیان لە وەزارەتی دارایی عێراق كۆبوونەوە و بە هاوبەشی، راپۆرتێكی داراییان ئامادەكرد، كە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بدرێتە دەستی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بكرێت.

تاوەکو ئێستا، هەرێم ئامادەیی نیشانداوە کە بۆ مانگی شەش، بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد بکات، بەڵام بە وتەی شیروان میرزا، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران کە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کردووە، لە مانگی شەش بە دواوە، هەرێم ئامادە نییە ئەو بڕەپارەیە رادەستبکات و داوای کەمکردنەوەی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هێلکەی خواردن لە سلێمانی: نرخی هێلکە گران نابێت

لەبارەی نرخی هێلکەوە، ئەنجومەنی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هێلکەی خواردن لە سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات. ئەنجومەنی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هێلکەی خواردن لە…
Total
0
Share