لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان: داوادەکەین ڤیدیۆی شەڕەکەی هەولێر بسڕدرێتەوە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، داواکارییەکی ئاراستەی سەرجەم کەناڵ و سۆشیال میدیاکان کرد.

لە داواکارییەکەدا هاتووە، “پاش ئەوەی رووداوێکی نەخوازراو لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی ھەولێر روویدا و دەنگۆیەکی ئێجگار گەورەی لێکەوتەوە، زۆربەی کەناڵەکانمان ڤیدیۆی رووداوەکەیان گواستەوە و ئێستاش دەیگوازنەوە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە سەروبەندی ئەم رووداوەدا، شەپۆلێکی راسیزمانەی لەلایەن ھەردوولاوە لێکەوتووەتەوە و رۆژبەڕۆژ بەرەو ناخۆش و ناخۆشتر دەڕوات و بێھیواین لەوەی بیری لۆجیک زاڵ ببێت بەسەر تایەفەگەریی و  توندەڕەویدا.

دەشڵێت، “بۆیە سەرباری ئەوەی نەدەبوو ئەو ڤیدیۆیە بەو فراوانییە بڵاوببێتەوە، بەڵام ئێستا بە ناچارییەوە داواتان لێدەکەین ھەوڵی تەواو بدەن ئەو گرتەیە بسڕنەوە و لەوە زیاتر کێشەی نەتەوەیی و راسیزمی بۆ ئێمەی کورد و برا عەرەبەکانمان دروست نەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share