لە رووداوێکی هاتوچۆدا لێخوڕی ماتۆڕسوارێک برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگای پشتێنەی شاری کەلار، کەسێک برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە رێگای پشتێنەی شاری کەلار، ماتۆڕسکیلێک و شۆفڵێک پێکیاندادا و لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە، کە لەدایکبووی ساڵی 2005ـە برینداربوو و دواتر گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش ئەنجامدانی کاری پێویست، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کرا.

هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمەوە عێراق-یان بەرەو سوریا جێهێشتووە

كاروانێكی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی هاوپەیمانان لە ڕێی هەرێمەوە عێراق-یان بەرەو سوریا بەجێهێشتووە، وەك میدیایەكی ڕوسی ئاشكرایكردووە. بەگوێرەی پێگەی ئاڕ…
Total
0
Share